گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندازیارێک لەهەوڵى رزگارکردنى منداڵەکەیدا لە زێی بچوک خنکا

2021.07.22 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندازیارێک لەهەوڵى رزگارکردنى منداڵەکەیدا لە زێی بچوک خنکا

ناس کورد-

 

پۆلیسى راپەڕین گیان لەدەستدانى ئەندازیارێکى راگەیاند، کاتێک بۆ رزگارکردنى منداڵەکەى خۆى فڕێداوەتە ناو زێی بچوکەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . س . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1973، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی، پیشەی ئەندازیار لە فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

 

بەوتەی کەسوکاری ئەم باوکە لەکاتێکدا خنکاوە منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە باوکی بە جلی ئاسایی دەستەبەجێ چووەتە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی  بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتیە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوەکە.

 

دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.