گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى: کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر تەندروستى دەرونى و عەقڵى درێژمەودا دەبێت

2021.07.22 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى: کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر تەندروستى دەرونى و عەقڵى درێژمەودا دەبێت

ناس کورد-

 

رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، کاریگەرى قەیرانى کۆرۆنا لەسەر تەندروستى دەرونى و عەقڵى درێژمەودا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکخراوەکە لەبەیاننامەیەکدا لەپەراوێزى کۆبوونەوەى لەئەسینا لەگەڵ وەزیرانى تەندروستى دەیان وڵات ئاماژەى بەوەکرد، قەیرانى کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر هەمووان دروستکردووە.

 

رونیشیکردووەتەوە، نیگەرانى لەبارەى گواستنەوەى ڤایرۆسەکە و کاریگەرى دەرونى پڕۆسەکانى داخستنى گشتى و خۆکەرەنتین کردن، دەبنە هۆکارى سەرهەڵدانى قەیرانى تەندروستى دەرونى لەپاڵ فشارى پەیوەست بە بێکارى و ترس لەدۆخى دارایی.

 

هانز كلوغه بەڕێوەبەرى هەرێمایەتى تەندروستى جیهانى لەئەوروپا رایگەیاند، تەندروستى عەقڵى مافێکى بنەڕەتى مرۆڤە و کۆرۆنا یارمەتیدەر بووە بۆ پەرتکردنى ژیانى مرۆڤەکان، زیاتر لە چوار ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەکى زۆرى خێزان پەرتبوون و چەندین کۆمپانیا مایەپوچ بوون خەڵک لە هەلى ژیانیان بێبەش بوون.

 

تەندروستى جیهانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو دۆخە بە پێویستى دەزانێت خزمەتگوزاریی دەرونى زیادبکرێت و لەرێگەى تەکنەلۆژیاوە هەلى گەیشتن بەو خزمەتگوزارییانە بڕەخسێنرێت.