ناس كورد-
گرتەیەکى ڤیدیۆیی ساتەوەختى هێرشکردنە سەر سەرۆکى کاتى مالی دەردەخات لەکاتى بەجێگەیاندنى نوێژى جەژندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە لەیەکێک لە مزگەوتەکانى شارى باماکو روویدا، کە تێیدا کەسێک هێرش دەکاتە سەر عاسمى غویتا سەرۆکى ئەو وڵاتە کە لە پێشەوەى نوێژخوێنان دانیشتووە و پاسەوانەکانى لەچواردەورى وەستاون.
کەسەکە کتوپڕ لەناو نوێژخوێنانەوە بەپەلە دەڕوات بەرەو شوێنەکەى سەرۆک و خۆى دەگەیەنێتە سەرۆک و هێرشدەکاتە سەرى، بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانەوە دەخرێتە سەر زەوى.
لحظة مهاجمة رئيس السلطة الإنتقالية في #مالي في الجامع الكبير #باماكو بعد أدائه صلاة العيد . pic.twitter.com/XKYOmD69RX
— Fadlabderazak فضل عبدالرزاق (@Fadlabderazake) July 21, 2021