گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چۆن ئۆباما کۆبوونەوەکەى لەگەڵ بارزانى لەبارەى ریفراندۆمەوە جێهێشت؟

2021.07.22 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن ئۆباما کۆبوونەوەکەى لەگەڵ بارزانى لەبارەى ریفراندۆمەوە جێهێشت؟

ناس کورد-

 

فوئاد مەعسوم ئاشکرایکرد، باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووى ئەمریکا کۆبوونەوەکەى لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى ئەوکاتى هەرێم لەبارەى ریفراندۆمەوە بەجێهێشتووە و تەواوکردنى کۆبوونەوەکەى بە بایدن سپاردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق لەیاداشتەکانیدا لەبارەى چوار ساڵ مانەوەى لەپۆستى سەرۆک کۆمار کە رۆژنامەنوس محەمەد نورى خوێندنەوەى بۆ کردووە دەڵێت "كە پرۆژەی ریفڕاندۆمەكە كرا ، لام وابوو كە بیركردنەوە لە دروستكردنی دەوڵەت لەم كاتەدا شتێكی نەگونجاوە و خەون جیاوازە لە واقع".

 

دەشڵێت "مەسعود بارزانی كەبەسەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی ئەمەریكای كردبوو، لەگەڵ ئۆباما كۆبوووە، بەڵام ئۆباما بەڵێنی پێنەدابوو بەڵكو هەموو قسەكانی بۆ یەكڕیزی خاكی عێراق و پاراستنی ئاسایشی گشتی  كردبوو، دواتر بەجیی هێشتبوون تا بایدن درێژە بەكۆبوونەوەكە بدات، بایدنیش داوای كردبوو كە رێز لە یەكێتی خاكی عێراق و دەستور بگرن ،كە كۆبوونەوەكە تەواوبوو،بایدن بەزەردەخەنەیەكەوە بە مەسعود بارزانی وتووبوو: رەنگە رۆژێك بێت هەردووكمان دەوڵەتی كوردی ببینین، بەڵام لە ئێستادا بیرۆكەی وانییە".

 

فوئاد مەعسوم باس لەوەشدەکات، "٢٠ی ئەیلولی٢٠١٧لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ  مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، پێم وتن :چ دەوڵەتێكی كوردی پشتگیریی لە ریفراندۆم دەكات بۆ ئەم هەڵە گەورەیە دەكەن، كەسیان وەڵامیان نەدامەوە، بەڵكو بەبیانووی پاراستنی یەكڕیزییەوە پشتگیری پرۆسەی ریفراندۆمیان كرد".

 

ئەوەش دەخاتەڕوو "باڵيۆزی ئەمەریكا لە عێراق دۆگڵاس سیلیمان هاتە لام و پێ وتم :ئەمەریكا بەتەواوی دژی ریفراندۆمە".

 

فوئاد مەسعوم باسى هەڵوێستى قاسم سولەیمانیش دەکات و دەڵێت "لە ١٣ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧ لەماڵەكەی خۆم لە سلێمانی پێشوازیم لە قاسم سولێمانی كرد، ئەویش پێی وتم: زۆر ئازاردەچێژم كە لەهەموو پرۆسەیەك پشتگیریی كوردم كردوە، بەڵام لە ریفراندۆم دەبێت دژتان بوەستمەوە".