گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەكەی حیزبوڵڵا: سەدر هەڵبژاردنەكانی عێراق دوادەخات 

2021.07.22 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەكەی حیزبوڵڵا: سەدر هەڵبژاردنەكانی عێراق دوادەخات 

ناس کورد-

 

رۆژنامەی ئەخباری سەر بەحیزبوڵڵای لوبنانی بڵاویكردەوە كە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بووەتە ئەمری واقیع پاش ئەوەی سەدرییەكان كشانەوە بەمەبەستی خۆ ئامادەكردنی باشتر لە ساڵی داهاتوودا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (2  تەمموزی 2021) باس لەوە دەكات پاش ئەو شكستانەی بەسەر سەدرییەكان هات بەهۆی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكان و خراپی دۆخی كارەبا، ئەم ڕەوتە جەماوەرییە كشانەی بەباش زانی تا ئەوكاتەی متمانە پەیدا دەكاتەوە تا ساڵی داهاتوو. 

 

ئەخبار ئەوەشی خستووەتەڕوو سەدرییەكان جەماوەرێكی ئاسان نین بەبێ ئەوانیش هەڵبژاردن ئاسان نییە، هەر بەم هۆیەشەوە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ بەهاری 2022 ئەگەرێكی ڕێتێچووترە. 

 

رۆژنامەكەی حیزبوڵڵا بڕیارەكەی سەدر بۆ كشانەوە لەم كاتەدا بە زیرەكانە دەداتە قەڵەم و پێیوایە بەرەنجامی ڕاوێژی دەرەكییە چونكە شتەكانی هەموو ئاوەژوو كردووەتەوە.

 

موقتەدا سەدر (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بڕیارى داوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق نەکات کە بڕیارە لە مانگى 10ى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.   

  

لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، کشانەوەى وەزیرەکانى رەوتەکەى لە حکومەتى عێراق راگەیاند هی ئێستا و هی حكومەتی ئایندە و ئاماژەى بە بوونى پیلانگێڕییەک لەسەر عێراق کرد و وتى " ئەوەى لە عێراق روودەدات پیلانێکە بۆ رەزیلکردنى عێراقییەکان".    

  

سەدر جگە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە حەمید غزی بەڕێوەی دەبات وەزارەتەكانی كارەبا و تەندروستیشی بەدەستەوە بووە، بەڵام خۆی و ڕەوتەكەی ڕەتیدەكەنەوە پەیوەندیان بەو وەزارەتانەوە هەبێت.