ناس کورد-
دەستەی كەشناسی عێراق پیشبینییەكانی لەبارەی ڕێژە و ئاستی بارانبارینی زستانی ئایندە بڵاوكردەوە و دڵنیاییدا لە شەپۆلە لافاوەكانی ئێستای ئەوروپا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوبەری دەستەكە عامر ئەلجابری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی كە "ناس كورد" بینیویەتی (22 تەمموزی 2021) باس لەوە دەكات عێراق بەدوور دەبێت لە ئەگەری لافاوی هاوینە بەهۆی ئەوەی پێگەكەی وایە هاوینان گەرمە بەتایبەت لە تەمموز.
ئەلجابری پیشبینی ئەوەش دەكات زستانی داهاتوو ڕێژەی بارانبارین مامناوەند تا زۆر بێت لە باكور و رۆژهەڵاتی عێراق لەناوچەكانی نزیك لە سنوری ئێران كە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بۆ ڕاگەیاندنی پێشبینی بارانبارین لە زستانی داهاتوو سەرچاوەكانی كەشناسی چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی تەمموز و ئاب و یەكلابوونەوەی پلەی گەرمی ئەو زەریا و دەریایانە دەكەن كاریگەرییان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەیە.