گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیموكراسیەت لاوازە 

شیكار: سیناریۆی یەكێتی لەناو پارتیشدا نزیكە سەرهەڵبدات 

2021.07.22 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
شیكار: سیناریۆی یەكێتی لەناو پارتیشدا نزیكە سەرهەڵبدات 

ناس کورد-

 

شیكارێكی ڕێكخراوی تاسك بۆ لێكۆڵینەوە باس لەوە دەكات هەرچەندە ئەوە لەناو یەكێتی ڕوویدا هەم لەبەرژەوەندی و هەم بەدڵی پارتی بوو، بەڵام پێشبینی دەكرێت هەمان سیناریۆی یەكێتی بەم نزیكانە لە پارتیشدا سەرهەڵبدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێكخراوەكە لە تویژینەوەیەكی شیكاریدا كە پ.ی د. عوسمان عەلی ئامادەی كردووە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (22 تەمموزی 2021) لەبارەی  لێكەوتەكانی ڕووداوەكانی پاش 8 تەمموزی ناو یەكێتی باسی لەوەكردووە "ئەگەر هەیە پارتی و یەکێتی بەهێزێکی هاوبەش هەوڵی کەمکردنەوە و سنوردارکردنی چالاکیەکانی پارتی کرێکاران بدەن، هیچ بیانویەک بە هێرشی ئاسمانی تورکیا نەدەن لەو ناوچانە". 

 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەزمونی دیموکراسی لە کوردستان هەڵەو کەم و کوڕی زۆری تێدایە، پرسیاری ئەوەشی كردووە، ئەوەی روویدا لەناو یەکێتی ڕوویدا، ئایا ڕوو نادات لەناو پارتەکانی تر؟ دواتر ئاماژە بەوە دەكات "لە دوای وەفاتی ماموستا عوسمان عبدالعزيز لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی هەمان سیناریۆ ڕوویدا. دوای وەفاتی نەوشیروان مستەفا هەمان شت لە بزوتنەوەی گۆڕان روویدا بەلام بەبێ بوونی ڕەگەزی چەک. 

 

هەروەها لە شیكارەكەدا هاتووە: ئەم دیاردەیە لەناو پارتی روونادا؟ هەمان ململانێی بوونی نیە؟ لەدوای نەمانی مەسعود بارزانی ئاراستە جیاوازەکان پێکدا ناکێشن؟ دواتر دەڵێت "ئەوەی لەناو یەکێتیی روویدا هەمان سیناریۆ نزیکە لەناو پارتیش ڕووبدات. بۆیە پێویستە پارتی کە خاوەنی حکومەت و چەک و پارەیە زۆر بەجدی بەخۆیدا بچێتەوە". 

 

شیكارەكە باس لەوەش دەكات "لاهور شێخ جەنگی زیاد لە حەدی خۆی بوێری نیشانی جەماوەرەکەی دەدا، چەند هێلێکی سور هەبوو کە پێویست نەبوو لاهور ببەزێنێ بەزاندی، لەوانە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەرکردنی چەند بڕیارێکی خێرا و بێ بیرکردنەوەی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا و حكومەتی فیدراڵ لە بەغدا. ئەمانەشی بەهۆكاری خێرا كەوتنی هاوسەرۆكی یەكێتی داناوە لە كاتێكدا خاوەن زۆرترین دەنگی ناو دوا كۆنگرەی حیزبەكەی بووە.