ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەهەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، سبەی ھەینی ٢٣-٧-٢٠٢١ پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ زیاتر بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنتەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەنێوان ٤١ بۆ ٤٣ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ پلە ئەبێت، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٥-٢٠کم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە .
هەروەها پێشبینیدەکات، لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە ٢٦ و ٢٧ ی ئەم مانگە و ناوەراستی ھەفتە ئایندە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرێژەیەکی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوە بکاتەوە.