گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فشارى دۆلار زێڕ دەگەیەنێتە نزمترین نرخ

2021.07.22 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
فشارى دۆلار زێڕ دەگەیەنێتە نزمترین نرخ

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ رووى لەدابەزین کرد و نزیک بووەوە لە نزمترین ئاستى لەماوەى زیاتر لە هەفتەیەکدا، ئەوەش لەژێر فشارى دۆلاردا، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانى کۆبوونەوەى بانکى ناوەندى ئەوروپان کە ئەمرۆ بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى گرێبەستە خێراکانى زێڕ لەسەدا 0.2 دابەزیوە و گەیشتووەتە 1799.18 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەروەها نرخى گرێبەستەکانى ئەمریکا گەیشتووەتە 1799.20 دۆلار.

  

مارگریت یانغ شیکەرەوەى بازاڕى زێڕ دەڵێت، نرخى زێڕ لەژێر فشارى دۆلاردایە کە نزیکە لەبەرزترین نرخى لەماوەى سێ مانگدا.