گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى بردنى ئۆتۆمبێل لەهەرێمەوە بۆ ئێران کەمدەکرێتەوە

2021.07.22 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
پارەى بردنى ئۆتۆمبێل لەهەرێمەوە بۆ ئێران کەمدەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن پارەى رێگەدان بە ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییان بۆ ئێران بۆ ١٠٠ دۆلار کەمبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەى بەوەکرد، پێشتر لە رێگەی کۆمپانیاوە مۆڵەتی داغڵبوونی ئوتومبێل بۆ خاکی ئێران بە ھاوڵاتیان دەدراو بڕی ٢٥٠ دۆلاریان لێوەردەگیرا کە پارەیەکی زۆرە، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى ژورى بازرگانى سلێمانى.

 

وتیشى لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت پارەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار.

 

ئاکرەیی باسى لەوەشکرد، بەھۆی رێککارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەروازەکان بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێران کراوەیە. 

 

دەشڵێت، ھەرکاتێک ھاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە چاوەڕوان دەکەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بدرێت.