گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فوئاد مەعسوم: لە چێشتخایەكی فەڕەنسا بووم پاڵێورام بۆ سەرۆك كۆمار

2021.07.22 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد مەعسوم: لە چێشتخایەكی فەڕەنسا بووم پاڵێورام بۆ سەرۆك كۆمار

ناس کورد-

 

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق وردەکاریی خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دەگێڕێتەوە و دەڵێت لە چێشتخایەكی فەرەنسابووە کاتێک پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد مەعسوم لەیاداشتەکانیدا لەبارەى چوار ساڵ مانەوەى لەپۆستى سەرۆک  کۆمار کە رۆژنامەنوس محەمەد نورى خوێندنەوەى بۆ کردووە دەڵیت "من وڤیانی كچم و هاوسەرەكەم لە چێشتخانەیەك بووین لەپاریس، تەلەفونە ئاسیاكەم جەرەسی لێدا ،بەرپرسێكی باڵای یەكێتی پێی وتم تۆ لەبەغدای یان لەلەندەن ؟وتم لەپاریسم نان دەخۆم، پێیان وتم خێرا بكە نامە بنێرە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خۆت كاندید بكە بۆ سەرۆككۆماریی".

 

دەشڵێت "خێرا بە ڤیانم وت ،كاغەز وقەڵەمێك پەیدابكە بۆیە داوایەك بنوسم و وێنەكەی بنێرم ،ڤیان چووە ژورەوە شاگرد و خاوەنەكەی ئینگلیزییان نەدەزانی ،ڤیان گەڕایەوە  كلێنێكس و قەڵەمێكی بۆ پەیداكردم ،نوسین لەسەر ئەوە گونجاونەبوو ،بۆیە ناچار ئەو چێشتخانەیەمان بەجێ هێشت ،بەدوای چێشتخانە وشوێنێكدا دەگەڕاین كە كاغەز وقەڵەمێكم تێیدا دەستبكەوێت، نەك خواردنێكی خۆش .ڤیان پێی وتم :ئەی بۆ بەنامەی مۆبایل داوای خۆكاندیدكردنەكەت نانوسیت ؟من رەفزمكردەوە ،دەمویست بەدەستنوس بینوسم . بۆیە هەرچۆنێك بێت خۆمان گەیاندە كافییەك و یەكسەر پێش ئەوەی داوای خواردن و خواردنەوە بكەین، داوای كاغەز وقەڵەمان كرد ،گارسۆنەكە چوو ژمارەیەك كاغەز و قەڵەمی بۆهێناین ،لای من گەورەترین دیاریی بوو، بۆیە یەكسەر داواكەم نوسی و ناردم بۆ جوانی كچم لەرێی مۆبایلەوە تا ئەو بە ئیمێڵ بینرێت بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان".

 

فوئاد مەعسوم باسى لەوەشکردووە، فەخری كەریم  تەئكیدی لێكردووەتەوە كە هەریەك لە مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی پشتگیرییم دەكەن بۆ سەرۆككۆماریی.

 

"دكتۆر بەرهەم یەكێك بوو لەكاندیدەكان ، كەگەڕامەوە بۆ بەغدا  تەلەفونی بۆ كردم و داوای كرد یەك ببینین، بەس پێشی وتم كە حەزدەكات میلادنۆف  نێردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری دانیشتنەكە بێت،لام سەیربوو كە ئەو كەسە بۆ بەشداربێت، بەڵام رەتم نەكردەوە. لە دانیشتنەكەدا داوای وابوو كە من پاشەكشێ بكەم، بەڵام نەمكردە، لاشم وابوو كە تەمەن و فرسەت لەبەردەم بەرهەم ساڵحدایە كە خولێكی تر ببێت بە سەرۆكۆمار .كەدەنگم پێدرا لەناو پەرلەمانتارەكوردەكاندا ،یەكەم كەس بەرهەم ساڵح هەستا باوەشی پێیداكردم و پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی لێكردم".