گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو گەنجەى هەژماری دوو سەرۆکى ئەمریکای هاک کرد دەستگیرکرا

2021.07.21 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو گەنجەى هەژماری دوو سەرۆکى ئەمریکای هاک کرد دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەتۆمەتى بەشداریکردن لە هەڵمەتى هاککردنى هەژمارەکانى تویتەر، بەریتانیا تۆمەتبارێکى گەنجی دەستگیرکرد کە دوو سەرۆکى ئەمریکای تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگایەکى ئەمەریکا هاوڵاتیەکى بەریتانى بەڕەگەز ئیسپانیى بەتۆمەتى بەشداریکردن لە هاککردنى هەژمارى 130 هاوڵاتى ئەمەریکى لە تویتەر ڕاگرتووە کە لەمانگى تەموزى 2020ەوە ئەنجامدراوە و لەناوئەوانەش کە هاککراون سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکاى تێدایە.


لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دادى ئەمەریکا ڕایگەیاند، دادگاى فیدراڵى تۆمەتى ئاڕاستەى جۆزیف ئۆکۆرۆنۆى تەمەن 22 ساڵ کردووەتەوە بەوەى ڕۆڵى لە هێرشى ئەلیکترۆنیدا هەبووە کە بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتى ئەمەریکیش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە بەتایبەتى بۆ سەر دوو ئەکاونتى سەرۆکى ئێستا کە بایدنە و سەرۆکى پێشووترى ئەمەریکا کە باراک ئۆباما بووە و هەروەها هێرش بۆ سەر ئەکاونتى ئەیڵۆن ماسک بەیڵ گەیتس ئەنجامدراوە.