گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق: گەڕی ئەمجارەى گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا کۆتا گەڕە

2021.07.21 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: گەڕی ئەمجارەى گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا کۆتا گەڕە

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، خولى چوارەمى دانوستانى عێراق ئەمەریکا دوا گەڕ دەبێت و تاوتوێ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاش لە عێراقدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (21ى تەموزى 2021) ڕایگەیاندووە، گەڕى چوارەمى دانوستانى ستراتیژى نێوان عێراق و ئەمەریکا دواجار دەبێت و تاوتوێ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاش دەکرێت.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هیچ بنکەیەکى سەربازى ئەمەریکا لە عێراقدا نییە و ئەمەریکیەکان لەنێو سەربازگەکانى عێراقدا بوونیان هەیە نەک سەربازگەى تایبەت بەخۆیان.


حوسێن دەشڵێت، ئیدارەى ئێستاى ئەمەریکا تێگەیشتنى بۆ بارودۆخى عێراق بەشێوەى جیاوازتر لەئیدارەى پێشوو هەیە و دیدارەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکادا تاوتوێ سەرجەم پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.


وەزیرى دەرەوەى عێراق باسى لەوەش کرد، دواى کۆتایهاتنى دواگەڕى دانوستانەکان عێراق و ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتنى گشتى ساڵى 2008 دەگەڕێتەوە و چەکدارانى داعشیش هێشتا مەترسین و پێویستیان بەپاڵپشتى هەواڵگرى ئەمەریکا هەیە.