ناس کورد-
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە هێزێک لە ڕۆژانی جەژندا تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیار دەکەن کۆنە و "وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر سەرپێچیکارێک."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە، بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار."
دەشڵێت، "جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە."