گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەى ببینە

وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەو ڕۆژانە دێن کە بە پێ بەرەو عێراق و سوریا دەڕۆین

2021.07.21 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەو ڕۆژانە دێن کە بە پێ بەرەو عێراق و سوریا دەڕۆین

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بەرقەرارکردنى ئاشتى لە لیبیا و ئەفغانستان و عێراق و سوریا لەبەرپرسیارێتى ئەواندایە و ئەو ڕۆژانەش دێت کە بەپێ بەرەو عێراق و سوریا دەچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سلێمان سۆیلۆ، وەزیرى ناوخۆى تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە (21ى تەموزى 2021) لە کۆبونەوەیەکى جەماوەریدا ڕایگەیاند، وەک دەزانن سەقامگیرکردنى ئاشتى ئەم ناوچەیە بەرپرسیارێتى ئەوانە.

 

وتیشى، "ئاشتى لە ئەفغانستان و عێراق و لیبیا و سوریا و عێراق لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە".

 

سۆیلۆ زیاتر درێژەى بەقسەکانیدا لەسەر ئاشتى ناوچەکە وتى، "سەقامگیرکردنى ئاشتى جوگرافیاى ناوچەکە و ئیسلام و مرۆڤایەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوەش لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە".

 

وەزیرى ناوخۆى تورکیا جەختیشى لەسەر ئەوە کردووە، هەموو ئەوانە بەرپرسیارێتى ئەوانە و کەس دوو دڵ و ڕاڕا نەبێت و لەو ڕۆژگارەش نزیکبوونەتەوە.

 

سۆیلۆ باسى لەوەشکرد، ئەو ڕۆژگارانەى کە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێن نزیک بووەتەوە و پێیەکانیان لەسەر ڕێگایە و هەروەها ئاشتیش دەگەیەننە براکانیان لەلیبیا.