گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق زەنگی مەترسیداری لێدا: حاڵەتەکان مردن بێ وێنە زیادی کردووە

2021.07.21 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق زەنگی مەترسیداری لێدا: حاڵەتەکان مردن بێ وێنە زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق زەنگی مەترسیداریی دۆخەکەى لێدا و دەڵێت، جۆری هیندی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناسراوە بە دەلتا مەترسیدارترە و حاڵەتەکانی مردنی زیاد "بێپێشینە" زیادی کردووە بە تایبەت لە چینی گەنجاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی تەموزی 2021) دەڵێت، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەى وڵات بە شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنا کە توندتر و خێراترە، فشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنا و "حاڵەتەکانیش توندتر و مەترسیدارترن لەناویدا چینی گەنجان."

 

دەشڵێت، "ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە شێوەیەکی مەترسیدار و بێپێشینە زیادی کردووە."

 

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەى خەڵکی ڕێکارەکانی خۆپارێزییان پشتگوێخستووە و ئەوەش دۆخەکەی مەترسیدار کردووە."

 

جەختی کردووەتەوە کە "جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی (دەلتا) ئاسانتر و خێراتر دەگوازرێتەوە، بۆیە پێویستە هەمووان هاوکار و هەماهەنگ بن."

 

وەزارەتەکە داوا لە خەڵکی دەکات ئەم کارانە ئەنجام بدەن؛

1- بەستنی دەمامک

2- پێویستی پابەندبوون بە دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی لەکاتی کار و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان

3- دورکەوتنەوە لە هەموو گردبوونەوەیەک بە هەر هۆکارێک

4- پەلە بکرێت لە خۆکوتان بە ڤاکسینەکان لە نزیکترین ناوەند و نەخۆشخانە