گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

زانیاری لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا هێزێکی پێشمەرگە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاران دەکات

2021.07.21 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا هێزێکی پێشمەرگە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاران دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەى ڕووداوی تەقەکردنی هێزێکی پێشمەرگە لە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بابەتەکە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بووە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە لە پاسێکی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە گیراوە و تێیدا دەردەکەوێـت هێزێکی پێشمەرگە تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکەن کە گەشتیاری تێدایە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکوک ڕوویداوە، بابەتەکە بۆ دەستگیرکردنی کەسێکی تۆمەتباری هەڵهاتووە و "هیچ پەیوەندییەکی بە هاتنی گەشتیارانەوە نییە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە."

 

وتیشی، "هەرێمی کوردستان هەمیشە شوێنێکی ئارامە بۆ گەشتیاران."