گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسای نوێ دژی کۆچبەران

لەمەودوا هەر کۆچبەرێک بە نایاسایی بچێتە بەریتانیا زیندانی دەدرێت

2021.07.21 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
لەمەودوا هەر کۆچبەرێک بە نایاسایی بچێتە بەریتانیا زیندانی دەدرێت

ناس کورد-

پەرلەمانى بەریتانیا پڕۆژەیاسایەکى نوێ تێپەڕاند کە گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە بەشێوەیەکى قاچاخ بە تاوان دەزانرێت، پارتى کرێکارانیش دژی یاساکەیە و دەڵێت، پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بریتى باتیل، وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا ڕایگەیاند، یاسایى ڕەگەزنامە و سنورەکان چارەسەرى "سیستمى پەنابەرى شکاو" دەکات و هەروەها کارەکانى قاچاخچێتیش کۆتاى پێدەهێنێت لەلایەن قاچاخچیەکانەوە کە بەشێوەیەکى نایاسایى خەڵکى دەپەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە.

 

بەپێى یاساکە کە شەوى سێشەممە بە زۆرینەى 366 دەنگ پەسەندکرا، دەسەڵاتى داوەتە هێزەکانى پاسەوانانى سنور بۆ گەڕانەوەى بەلەمى کۆچبەران کە هەوڵى پەڕینەوەى نۆکەندى ئینگلیزى دەدەن لە فەڕەنسا بە بەکارهێنانى هێز ئەگەر پێویستى کرد.

 

هەر بەپێى پڕۆژەکە، ئەوانەشى کە بەشێوەیەکى ناشەرعى دەچنە ئەو وڵاتەوە لە 6 مانگەوە بۆ 4 ساڵ سزاى زیندانیکردن بەسەریاندا دەسەپێنرێت و هەروەها سزاى زیندانیکردنى هەتاهەتایش بۆ ئەو قاچاخچیانەى کە سەرپێچى یاساکە دەکەنەوە.

 

بەپێى یاساکە ئەوە یەکەمینجارە گەیشتن بە بەریتانیا بەشێوەیى یاسایى و نایاسایى کاریگەرى لەسەر قبوڵکردنى داواى مافى پەنابەرێتى لەو وڵاتە هەبێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، حکومەتى بەریتانیا بەو یاسایە دەیەوێت چاکسازییەکى گشتگیر لە بنەماکانى مافى پەنابەرێتیدا بچەسپێنیت لەدواى دەرچوونى لە یەکێتى ئەوروپاوە و هەروەها بۆ ئەوەى ڕێگرى لە هەوڵەکانى پەڕینەوەى کۆچبەران لەڕێگەى نۆکەندەکانەوە بۆ ئەو وڵاتە چڕ بکاتەوە.

 

بەپێی دواین ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەر بە سواری 345 بەلەم لە فەڕەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئەوەش زیاتر لە کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە ساڵی پار خۆیان گەیاندووە ئەو وڵاتە.