گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای هەڕەشەکردنی لە حەلبوسی.. بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سکرتێرەکەى

2019.06.22 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
دوای هەڕەشەکردنی لە حەلبوسی.. بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سکرتێرەکەى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، 21ی حوزەیرانی 2019، چەند کەسێکی نەناسراو بە چەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر سکرتێری محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە. سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، "چەند کەسێک ئەحمەد جابری، سکرتێری محەمەد حەلبوسییان بریندارکردووە و دواتر ڕەوانەى نەخۆشخانەی یەرموک کراوە." وتیشی، "دۆخی تەندروستی ئەحمەد جابری جێگیرە و هێشتا لە نەخۆشخانەدایە." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەحمەد سکاڵای لەسەر هیچ کەسێک نەبووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە."