گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

خۆپیشاندانەکانی خوزستان گەیشتە تانک سوتاندن

2021.07.21 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندانەکانی خوزستان گەیشتە تانک سوتاندن

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستانی ئێران بەهۆى کەمئاوییەوە درێژەى هەیە و ئەمڕۆش لە شارۆچکەى ئیزە ئەفسەرێک و گەنجێگى خۆپیشاندەر کوژران، هاوکات لە تارانیش گردبونەوەى ناڕەزایەتى بۆ پاڵپشتى خوزستان کراوە و ژمارەیەک لە چالاکانیش دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک لە چالاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کوشتنى گەنجێکى تەمەن 16 ساڵیان بەناوى محمەد عەبدولئیڵا لە شارى ئیزە بڵاوکردەوە.

 

هاوکات میدیاکانیش لەسەر زارى بەرپرسێکى ناوچەکەوە کوشتنى ئەفسەرێکى سەر بەهێزە ئەمنیەکانى خوزستانەوە ڕاگەیاندووە.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەش کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و خەڵکانى ناڕازى لەبەرامبەر هێزە ئەمنیەکاندا وەستاونەتەوە و دەستەو یەخە لەگەڵ یەکتر شەڕ دەکەن.

 

هەر بەپێى گرتە ڤیدیۆکان، خۆپیشاندەران دروشمەکانى "ڕۆحت شاد ڕەزا شا" و "تۆپ و تانکە هیچ نین و خامنەیى مەمێنەرەوە"، "مردن بۆ خامنەیى" دەڵێنەوە و هەروەها ئەوەش بەدەردەکەوێت هێزە ئەمنیەکان بەڕووى خۆپیشاندەراندا گازى فرمێسکڕێژ دەهاوێژن و ژمارەیەکیشیان لێ دەستگیرکراوە.

هاوکات هەر لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە ئەوە بڵاو کراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکاندا تانکى بەجێماوى ئێران سووتێنراوە.

 

لاى خۆشیەوە فەرەیدون بەندەرى، قائیمقامى شارۆچکەى ماهشمەرى سەر بەخوزستان ڕایگەیاند، "ئاژاوەگێڕان ئەفسەرێکى هێزە ئەمنیەکانی سەر بەبەندەرى ماهشمەریان کوشتووە و یەکێکى تریان بریندار کردووە."

چەند ڕۆژێکە زۆربەى ناوچەکانى سەر بەپارێزگاى خوزستانى ئێران بەهۆى کێشەى کەمئاوییەوە دەستیانکردووەتە ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان و ئەوەش توندوتیژى لەئەنجامى تەقەى هێزە ئەمنیەکان و هەڵکوتانە سەرى دامودەزگاکانەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لێکەوتووەتەوە.

 

 

پێشتریش پەرلەمانتارێکى نوێنەرى ئەو شارە ڕایگەیاند، وشکەساڵى بەشێک لە کێشەکانە ئەگینا کێشە سەرەکیەکە پڕۆژەى ڕاکێشانى ئاوى ناوچەکەیانە.