گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تورکیا بۆ ڕێگری لە دەربازبوونی کۆچبەران دیوارێکی درێژ دروست دەکات

2021.07.21 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆ ڕێگری لە دەربازبوونی کۆچبەران دیوارێکی درێژ دروست دەکات

ناس کورد-

سێ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ دیواری نێوان سنووری توركیا و ئێران له‌ پارێزگای وان ته‌واو بووه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ كۆچی نایاسایی بونیاد نراوه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا، كاره‌كانی بونیادنانی دیوار و تاوه‌ری زیره‌ك له‌ سه‌ر سنووری نێوان توركیا و ئێران كه‌ له‌ قه‌زای چاڵدێرانی پارێزگای وانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ قه‌زای بایه‌زید له‌ پارێزگای ئاگری و قه‌زای گه‌ڤه‌ر له‌ پارێزگای هه‌كاری.

 

یوسف دورانی دینچ، قائیمقایمی چاڵدێران ڕاگه‌یاند، "به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان كه‌ به‌رزاییان سێ مه‌تر، پانییان دوو مه‌تر و 80 سانتیمه‌ و كێشیان حه‌وت تۆنه‌ له‌ رێگای ئامێره‌ تایبه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌و هێڵه‌ سنوورییه‌ جێگیر ده‌كرێن كه‌ پێشتر ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو بووه‌".

 

دینچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ كاتێكدا كاره‌كان به‌ درێژایی سێ كیلۆمه‌تر له‌ 63 كیلۆمه‌تر قه‌زای چادێران ته‌واو بوون، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی دیكه‌ و وتی، "هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامن، تاكوو ئێستا 110 كیلۆمه‌تر خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ تاوه‌ره‌كانیش بونیاد نراون".

Burak%20Yilmaz%2F2021%2Ftemmuz%2FAA-25138049.jpg