گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس بیروڕا

ڤایرۆسی نوێی ئەلیکترۆنی (چەکی زیرەک)

2021.07.21 - 15:47

بەختیار ئەمین

ناس بیروڕا-

بەڕێزان تکایە هەوڵبدەن کەمترین لینکی هاوپێچ بکەنەوە لە مۆبایلە زیرەکەکانتانەوە، تەنانەت ئەگەر لە کەسە نزیکەکانیشتانەوە یان سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە هاتبو (بەتایبەت هەواڵی جۆراو جۆر لەسەر ئەم ڕوداوانەی ناو یەکێتی). هەندێک لەو لینکانە دەکرێت لینکی سیخوری بن کە لەڕێگای سۆفتوێرێکەوە چاودێری زانیاریەکانی (سۆفتوێر و هاردوێر)ی نێو مۆبایلەکانتان بکات هەوڵبدات زانیاریەکانتان بدزێت. خاوەنداری ئەم سۆفتوێرە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسرایلی بەناوی (NSO Group).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دزەیان کردوە، زانیاری سەدەها چالاکەوانی مافی مرۆڤ، کەسیایەتی نێو حیزبە موعارەزەکان ، یاساناسان ، ڕۆژنامەنووسان و ئەوانەی بەدواداچون لە کەیسی گەندەڵی و تیرۆر…هتد دەکەن لە نێو ئەم زانیاریە دزەپێکراوانەدا هەن وە لەلایەن خودی ووڵاتەکانیانەوە کراونەتە ئامانج لەوانە (Azerbaijan, Bahrain, Kazakhstan, Mexico, Morocco, Rwanda, Saudi Arabia, Hungary, India and the United Arab Emirates (UAE)

 

هەروەها چەندین کەسایەتی سیاسی، چالاکەوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسانی ووڵاتانی دیکەی کە هاوپەیمانی ئیسرایلن کراونەتە ئامانج بەڵام زانیاریەکانیان هێشتا بڵاو نەبونەوەتەوە (هۆکارەکەش دیارە پەیوەستە بە ئاسایشی ئیسرایلەوە).

 

زیاتر بخوێنەوە: سیستمی بێگاسۆس چۆن مۆبایلەکانی بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانی هاک کرد؟

 

چۆن خرمان لەم جۆرە ڤایرۆسە یان ئەو چەکەی کە ڕۆژنامەی گاردیان بە چەکی ئەلیکترۆنی ناوی دێنێت ( cyber-weapon) بپارێزین ؟

 

- بەهیچ شێوەیەک مۆبایلە زیرەکەکانمان لە نێو (ئۆتۆمبیل، جانتا، سەرمێزی دانیشتن ) بەجێ نەهێڵین.

- لینکی هاوپێچی نێو کورتە نامەکانی ( وەتسەب، ئسێمێس یان مەسجی نێو سۆشیاڵ میدیا ) نەکەینەوە تەنانەت ئەگەر لە کەسە نزیکەکانەوە هاتبوون.

- ئەگەر ئیمەڵ ئیکسچەینجت لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت دابەزاندوە، هەوڵبدە کەمترین لینکی هاوپێچی نێو ئیمەیڵەکانت بکەرەوە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت.

- ئەگەر ویستت زانیاریت دەست بکەوێت لە سەر ئەو هەواڵەی کە پێت گەیشتوە (بەهیچ شێوەیەک کۆپی لینکی هاوپێچ) مەکەوە، بەڵکو خۆت سەردانی پەیجی گوگڵ بکەو تایتڵی هەواڵەکە یان زانیاریەکە بنووسە کە دەتەوێت بە دوایدا بگەڕێی، لە سێرڤەری گوگڵدا ئەو لینک و پێگە ئەلیکترۆنیانە هەرگیز ڤالید نین ( تۆمارنەکراون). یان لە ڕێگای پێگەی (checkshorturl) چەکی لینکەکە بکە بۆ ڕاست و دروستی لینکی هاوپێچ.

 

چەند نمونەیەک لە هاوشێوەی ئەو لینکانە فەیکانەی ڕۆژانە شەیر دەکرێن لە ڕێگای کورتەنامەی وەتسپەوە

 

ئەگەر بە وورد سەیری ئەدرەسی پێگەی وەستپ بکەین دەبینی پیتی ”ẉ” خاڵێکی بچوکی لە ژێرە لە کاتێکدا ئەمە لە پێگە ڕەسمێکەدا نیە وە پیتی "w" بەتەنها نوسراوە
https://ẉhatsapp.com/free-tickets
https://whatsapp.com/free-tickets

پیتی ئۆی ووشەی (lloydsbank) گۆڕاوە بە سفری ئینگلیزی (ll0ydsbank)
https://www.ll0ydsbank.com
https://www.lloydsbank.com

 

تێبینی: ئەو لینکانەی کەلەم نوسینەدا هاتوون تەنها بۆ ڕونکردنەوەی بابەتەکەن، زانیاری زیاتر لەسەر سۆفتوێرە ئیسرایلەکە و ئەو ووڵاتانەی کە کراونەتە ئامانج لە هەردوو پێگەی بی سی و گاردیاندا هەیە، ئەگەر کەسێک پێویستی بە دواداچوون بوو؟