گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ دوو بەرپرس لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا کردیان بە شەڕە بۆکس

2021.07.21 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دوو بەرپرس لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا کردیان بە شەڕە بۆکس

ناس کورد-

لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیی ڕاستەوخۆدا شەڕوبۆکس لەنێوان جێگرى پێشووتری وەزیری ناوخۆی وڵاتی ڕۆمانیا و ڕاوێژکارى پێشووى سەرۆکى ئەو وڵاتە ڕوویدا، ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرەتا جێگیری پێشووتری وەزیری ناوخۆ ئاوی کرد بە سەروچاوی ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک، بەڵام دواتر ڕاوێژکارەکە بە بۆکس لێی دا و خستییە زەوی، بەهۆیەوە جێگیری پێشووتری وەزیری ناوخۆ لە هۆش خۆی چوو و پێویستی بە فریاگوزاری پزیشکیی بەپەلە هەبوو.


دواى ڕوداوەکە، پێشکەشکارى بەرنامەکە وێنەیەکى هەردوو میوانى بەرنامەکەى بڵاوکردەوە کە تەوقە دەکەن  و نوسیویەتی، "ئاشتبوونەتەوە".

مولدوفا.. عراك عنيف بين مسؤولين على الهواء مباشرة يؤدي إلى الإغماء