گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

گەرما کۆتایی دێت و کەش فێنک دەبێتەوە

2021.07.21 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
گەرما کۆتایی دێت و کەش فێنک دەبێتەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی دیار پێشبینی دەکات سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و کەشوهەوا فێنک بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێـ، سبەینێ پێنجشەممە (22ی تەموزی 2021) لە ئەنجامی کۆتای ھاتنی شەپۆلی گەرما و کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لە باکوری تورکیاوە، پلەکانی گەرما بەرێژەی چوار تا شەش پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

دەشڵێـ، "لە سەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 40 بۆ 41 پلەی سیلیزی ئەبێت و لە ناوچەکانی گەرمیان نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 43 تا 45 پلەی سیلیزی."

 

ئاراس جەبار دەشڵێت، "بەم شێوەیەش کۆتای بەکاریگەری ئەو گەرما توندە دێت کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی ھەرێمی گرتووەتەوە، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با چالاکی مامناوەند ئەبێت 15-30کم/س لە ئاڕاستەی ڕۆژئاواوە."