گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

وەزیرێكی پێشوو: مانگی 340 هەزارم پێویستە بۆ كرێی موەلیدە

2021.07.21 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی پێشوو: مانگی 340 هەزارم پێویستە بۆ كرێی موەلیدە

ناس كورد-

حەسەن جەنابی، وەزیری پێشووی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەگەر بیەوێ ماڵەكەی لە گەرمای بەغدا فێنك بكاتەوە ئەوە مانگانە پێویستی بە 340 هەزار دینار كرێی موەلیدەی ئەهلی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەنابی كە ئێستا خانەنشینە لە بڵاوكراوەیەكدا لە پەیجی خۆی كە "ناس كورد" بینیویەتی (21 تەموزی 2021) دەڵێت، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی ئەهلی 17 هەزار دینارە، پلەی گەرماش 49 پلەی سەدییە لە بەغدا، ئەگەر یەكێك سپلیت ئیش پێ بكات 1.5 _ 2 تۆنی لەگەڵ سەلاجە و موبەڕیدەیەكی ئێرانی ئەوە پێویستی بە 20 ئەمپێر دەبێت، ئەمەش مانگانە دەكاتە 340 هەزار دیناری عێراقی.

 

جەنابی دەڵێت، "لۆمەی خاوەن مۆلیدەكان ناكەم چونكە ستافیان نییە بۆ پارەكۆكردنەوە، ژمێرە و خوێنەرەوەی عەدادیان نییە"، ئەمەش ئاماژەیە بەو ژمارەی زۆرەی فەرمانبەر كە لەوەزارەتی كارەبادا هەن و هەر لەسەردەمی عەبدولمەهدیدا نزیكەی 100 هەزار كەس بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستیان بۆ كراوە.