گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نهێنی

ئیمارات ’’سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکەى مەسرور بارزانییەوە’’ كردووە

2021.07.21 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئیمارات ’’سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکەى مەسرور بارزانییەوە’’ كردووە

ناس کورد-

بەگوێرەی دزەكردنی پڕۆژەی "بیگاسۆس" لەبارەی پرۆگرامی سیخوڕیكردنی ئیسرائیلی NSO كە تایبەتە بە تەكنەلۆجیا مۆبایلی مەسرور بارزانی ماوەی ساڵ و نیوێك لەبەردەم ئەگەری هاككردندا بووە بۆ ئیماراتی عەرەبی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانیارییەكانی دزەكردنەكە كە ماڵپەڕی دەرەج میدیای لوبنانی بەدواداچوونی بۆ كردووە و "ناس كورد" بینیویەتی (21 تەموزی 2021) ئاماژە بەوە دەكات، گوێگرن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و دانانی لە لیستی گوێگرن جگە لە مەسرور بارزانی كەسانی نزیك لەویشی گرتووەتەوە، لەوانەش یەكێك لە ڕاوێژكارە ئەمنییەكانی.


هەر بەگوێرەی لیستی ناوەكان، چەندین كەسایەتی تری گشتی لە كوردستان كە سیاسەتوان و ئەمنی و ڕۆژنامەوانن گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیان گیراوە.


پڕۆژەی "بیگاسۆس" تایبەتە بە بەدواداچوونی پرۆگرامی گوێگرتن و سیخوڕیكردنی كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی كە تایبەتە بە تەكنەلۆژیای هەواڵگری ئەلەكترۆمی كە لەبەرژەوەندی دەزگا هەواڵگرییەكانی سعودیە و ئیمارات كاری كردووە، لەم میانەیەشدا جگە لە سەرۆككۆمار بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ناوی ژمارەیەكیتر كەسایەتیتر هەیە لە لیستی چاودێری لەوانەش عادل عەبدولمەهدی و ژمارەیەك فەرماندەی سوپا.