ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ڕأیگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام سبەینێ 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت و فێنک دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێـت، ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی تەموزی 2021) ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (45)، سلێمانی (46)، دهۆک (44)، کەرکوک (48) و هەڵەبجە (45) پلەی سەدی دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەشوهەوا فێنک دەکات و دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت.