گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسیدارترین پێشبینی

زاناكان گەیشتنە سێ پیشبینی دەربارەی ئایندەی كۆرۆنا

2021.07.21 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
زاناكان گەیشتنە سێ پیشبینی دەربارەی ئایندەی كۆرۆنا

ناس کورد-

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی كۆمەڵێك زانا پێیگەیشتوون و لە گۆڤاری "نیچەر"ی زانستی بڵاویان كردووەتەوە، سێ ئەگەر لەبەردەم ئایندەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە كە یەكێكیان بەندە بە ڕادەی وەرگرتنی ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (21 تەمموزی 2021)، مەترسیدارترین ئەگەر ئەوەیە مرۆڤایەتی نەتوانێت كۆنترۆڵی پەتاكە بكات و بەهۆی زۆری توشبوونەوە مردن و كارەسات زیاتر ببێت.

 

هەروەها باس لەوەش كراوە سیناریۆی زاڵ و ڕێتێچوو ئەوەیە ڤایرۆسەكە ببێتە نەخۆشییەكی وەرزی وەك ئەنفلۆنزا، لەم حاڵەتەشدا دژە تەنی دروستكراو بەرەنگاری دەبێتەوە و رێژەی توشبوون كۆنترۆڵ دەكات، ئەمەش بۆچوونی زۆربەی زاناكانە.

 

سیناریۆی سێیەمیش كە زۆر گەشبینانەیە گۆڕانی كۆرۆنایە بۆ پەتایەكی سوكی لە چەشنی هەڵامەت، بەڵام ئەمە ناتوانێت گەرەنتی بكرێت چونكە ڤایرۆسەكە توانای گۆڕانی هەیە بۆ سوكتر و بۆ قورستریش و نازانرێت كام ڕاڕەو دەگرێتە بەر.