گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شیکاریی

ئایا لە پاش ئەفغانستان ئەمەریكا لە عێراقیش دەكشێتەوە؟

2021.07.21 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا لە پاش ئەفغانستان ئەمەریكا لە عێراقیش دەكشێتەوە؟

ناس کورد-

سەرنوسەری زە ناشیوناڵی ئیماراتی مینا عرێبی دەڵێت، ئەمەریكا لەكاتێكدا پێشوازی لە مستەفا كازمی دەكات لە واشنتۆن هەفتەی داهاتوو كە بەحساباتی خۆیدا دەچێتەوە لە ناوچەكە و هاوكاتە لەگەڵ كشانەوە لە ئەفغانستان بەڵام مەرج نییە ئەوە لە عێراق دووبارە بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عرێبی لە وتارێكی شیكاریدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (21 تەموزی 2021) جەخت لەوە دەكاتەوە، "ڕوونە بایدن لەسەر ڕێبازی ئۆباما دەڕوات و نایەوێت خۆی سەرقاڵ بكات بە لێكەوتە ئاڵۆزەكانی گرتنی عێراق، بەڵام لەهەمان كاتدا ڕێگەی ترەمپی گرتە بەر بۆ لێدانی بنكەی میلیشیاكانی سەر بەئێران وەك هەستكردنێك بەقەبارەی مەترسییان".

بەقسەی عرێبی بایدن لەبەرامبەر مەترسی داعش چاریتری نییە پابەندی نەبێت بە شەڕی تیرۆر بەڵام ناچار نییە هێزێكی بەربڵاوی ئەمەریكا لەعێراق دابنێت و لە كاتێكیشدا پێشوازی لە كازمی دەكات كە ناوبراو تووشی كێشە بووە بەهۆی بڕیای كشانەوەی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردن كە جێگرەوەكەی گروپە ئێرانییەكان دەبن ئەگەر بچێتە سەر، هێشتاش ئەوە ڕوون نییە ئەمەریكا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە دەكات.

 

بڕیارە ڕۆژی 26ی تەموز، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە واشنتن پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆسکی سپیی ئەمریکا.

 

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا (17ی تەموزی 2021) دەڵێت، "جەخت لە هاوبەشی ستراتیژیی" نێوان هەردوولا وڵات دەکرێتەوە.

 

دەشڵێت، "بایدن دەیەوێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق پتەوبکات لە بوارەکانی سیاسیی، ئابوری و ئەمنی" بە تایبەت "هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتی داعش لە ناوچەکە".

 

چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان بەغدا و واشنتن بگاتە دانانی وادەیەک بۆ کشانەوەى هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق، چونکە هێشتا سێ هەزار و 500 سەربازی بیانی کە دوو هەزار و 500 سەربازیان ئەمریکین لە عێراق هەن، بەڵام کشانەوەى ئەو هێزانە چەند ساڵێکی دەوێت.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، زیاتر لە 50 هێرشی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە سەر هێز و بەرژەوەندەی ئەمریکا لە عێراق.

 

ئەمریکاش ناو بە ناو بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانە لە سنوری عێراق-سوریا دەکات.