گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گومان لەجۆرى بارانبارینەکەى وڵاتانى کەنداو دەکرێت 

2021.07.20 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
گومان لەجۆرى بارانبارینەکەى وڵاتانى کەنداو دەکرێت 

ناس کورد-

نوسەرێکی ڕوسی لەبارەی ئەو شەپۆلە بەهێزە بارانبارینەی کە لە ئێستا وڵاتی ئیمارات و چەند وڵاتێکی کەنداوی گرتووەتەوە دەڵێت "بارانبارینەکە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت بەسروشتی نەباریبێت، بەڵکو دەستکاری کەش کرابێت و تەکەنەلۆژیایەکی تایبەت بەکارهێنرابێت بۆ ئەوەی باران لەو وەرزە گەرمادا ببارێت". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی"ڕوسیا تودەی" (20ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "نوسەرێکی روسی بەناوی (ڤیکتۆر پارانیتس) وتارێکی لە ڕۆژنامەی "کۆمسۆمۆلسکایا پراڤدای" ڕوسی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا گومان لەشێوەی ئەو دابارینە دەکات کە ماوەی چەند ڕۆژێکە وڵاتی ئیمارات و ژمارەیەک وڵاتی ناوچەی کەنداوی گرتووەتەوە".

 

ئاماژە بەوە کراوە، پارانتیتس لە وتارەکەیدا نوسییەتی "بەدرێژایی هەفتەیەک و لە پلەی گەرمی 50 پلەی سەدیدا باران لەوڵاتی ئیمارات باریوە و زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، زانیاریان هەیە ئیمارات تەکنەلۆژیای بە بارانکردنی بەکارهێناوە  لەسەرەتای ئەم مانگەدا".

 

 ئەوەشی خستووەتە ڕوو "زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە  پرۆسەی بە بارنکردنەکە لەڕێگەی چەند درۆنیکەوە ئەنجام دراوە  لەڕێگەی لێدانی تەزووی کارەباوە و بارگاوی کردنی هەورەکان لە ئاسماندا، ئەو تەکنەلۆژیایەش سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا، لایەنی نەرێنی هەبووە کە ئەویش دروستبوونی لافاوە لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکەدا".

 

نوسەرە ڕوسییەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو تەکنەلۆژیایە، نوێ نییە پێشتر ڕوسیا و ئەمەریکا بەکاریان هێناوە بۆ بارانبارین و ڕاگرتنی باران، بەڵام ئەوەی جێگای مەترسییە چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو میکانزمەیە".

 

دەشڵێت "خراپ بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە وڵاتانی دیکە، وڵاتانی تر لە نیعمەتی بارانبارین بێ بەش دەکات  و بەشێکی دیکەیان ڕوبەروی وشکە ساڵی دەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە، ئەگەری هەیە ئەو تەکنەلۆژیایە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و ڵاتانی دیکە دوچاری زریان و لافاوی بەهێز بکاتەوە".