گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى فەرمى قوربانیانى تەقینەوەکەى شارۆچکەى سەدر راگەیەندرا 

2021.07.20 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى فەرمى قوربانیانى تەقینەوەکەى شارۆچکەى سەدر راگەیەندرا 

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماری فەرمی قوربانیانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکەوە  80 کەس کوژراون و برینداربوون و هۆکاری تەقینەوەکەش خۆکوژی بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 شانەکە ( 20ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە "ئاماری قوربانیانی کردەوە تیرۆرستییەکەی دوێنێی شەوی بازاری وەحیلاتی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا گەیشتووەتە 30 کوژارو و 50 بریندار".

 

 ئاماژە بەوەش کراوە "تیمە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد و چڕیان لە ڕووداوەکە کردووە و لەئاکامدا بۆیان دەرکەوتووە تەقینەوەکە کردەوەیەکی تیرۆرستی خۆکوژیی بووە".

 

 ئەوەش خراوەتە ڕوو "هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی دەستەبەرکردنی زانیاریی هەوڵگری، سەرقاڵی دۆزینەوە و ڕاوەدوونانی ئەو گروپە تیرۆرستییەن کەدەستیان هەبووە لە هێرشەکەدا".