گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نزمترين پلەی گەرما لە عێراق لە شارێكی باشوور بوو

2021.07.20 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
نزمترين پلەی گەرما لە عێراق لە شارێكی باشوور بوو

ناس کورد-

بەگوێرەی تۆمارەكانی كەشناسی ئەمرۆ پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت نزیك بوویەوە لە 50 پلەی سەدی و نزمترینیشی لە فاو بوو كە 40 پلەبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزای كەشناسی محەمەد ئەلدوری لە بڵاوكراوەیەكدا (20 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات نزمترین پلەی گەرما ئەمرۆ لە عێراق لە شارۆچكەی فاو تۆماركراوە لەباشوری عێراق (40 پلە) ئەویش بەهۆی هەڵكردنی بای فێنك لە نیوەدوورگەی عەرەبییەوە كە بەمدواییانە بارانی لێ باریوە.

 

ئەلدوری بە پشت بەستن بە تۆمارەكانی كەشناسی باسی لەوەكردووە دیالە و زیقار پێشەنگی گەرمای عێراق بوون ئەمڕۆ بە پلەی سەروو نیوەكوڵان كە 50 پلەی سەدییە.