ناس کورد-
سەرۆکی کۆماری وڵاتی مالی لە کیشوەری ئەفریقا، بەیانی ئەمڕۆ و لەکاتی بەشداریکردنی لەمەراسیمی نوێژی جەژنی قورباندا لەلایەن دوو کەسەوە بەچەقۆ هێرشى کرایە سەر، بەڵام هێرشبەرەکان لەلایەن پاسەوانەکانیەوە بەرپەرچ درانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی فرانس پرێس (20ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "ئەسیمی گۆیتا، سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری مالی، بەیانی ئەمڕۆ لەمزگەوتی گەورەی شاری باماکۆ لەلایەن دوو کەسەوە بەچەقۆ هێرشکراوەتە سەری".
ئاماژە بەوەش کراوە "پاسەوانەکانی گۆیتا بەخێرایی بەرپەرچی هێرشبەرەکانیان داوەتەوە و لەهێرشەکەدا کەسێک بریندار بووە و سەرۆکیش بەخێرایی لەمزگەوتەکە گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە".
لە 29ى مانگی ئایاری ڕابردوو، ئەسیمی گۆیتا بەبڕیاری دادگای دەستوریی مالی بو بە سەرۆک کۆمار بۆ قوناغی ڕاگوزەریی، ئەوەش دوای ئەوەی سوپا لە 18ی مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لەکودەتایەکدا ئیبراهیم ئەبوبکر، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەیان لابرد".