گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سۆمۆ ئەنجامى کۆبوونەوەکانى ئۆپیک پڵەس سەبارەت بە عێراق ئاشکرا دەکات

2021.07.20 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
سۆمۆ ئەنجامى کۆبوونەوەکانى ئۆپیک پڵەس سەبارەت بە عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ڕۆژی (یەکشەممە)ی ڕابردووی ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک) لە بەرژەوندی عێراقدا بووە و لە مانگی ئابی داهاتووەوە تا مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، ڕێگە دراوە  بە عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی زیاد بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەبار، لێکۆڵەرە لەبواری کاروباری نەوت (20ی تەموزی 2021) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند "عێراق پێش قەیرانی پەتای کۆرۆنا چوار ملیۆن و 653 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام دوای دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکە، رێژەی بەرهەمهێنانی کەم کرایەوە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە "لەدوایین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکەدا بریار دراوە لەسەر بنەمای خواست وخستنە ڕو و بەمیکانزمێکی دروست، پشکی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە لە مانگی ئابی داهاتوودا بەرز بکرێتەوە و ئەو رێکارەش بەردەوام دەبێت تا مانگی ئەیلولی 2022".

 

 ئەوەی خستووەتە ڕوو "عێراق بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە پشکی بەرزکراوەتەوە بۆ چوار ملیۆن و 803 هەزار بەرمیل بەو پێیەش پشکی عێراق نزیکەی ١٥٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە".