گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هێزە ئەمنییەکانى عێراق پیاوێکیان بە تۆمەتى کوشتنى کچەکەى دەستگیرکرد 

2021.07.20 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ئەمنییەکانى عێراق پیاوێکیان بە تۆمەتى کوشتنى کچەکەى دەستگیرکرد 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنى تاوانی شاری بەغدا ڕایگەیاند، توانیویانە بەتۆمەتی کوشتنی کچەکەی، پیاوێک لەناوچەی نەهرەوانی شارەکە دەستگیر بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (20ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "دوای دۆزینەوەی تەرمی کچێک لەناوچەی نەهرەوان کە شوێنەوارى ئەشکەنجدانی پێوە بووە، تیمەکانمان دەست بەجێی دەستیان کردووە بە لێکۆڵێنەوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دوای وردبینی لە ژمارەی ئەو پەیوەندیانەی کە کراوە بۆ تەلەفونی کچەکە، دەرکەوتووە کچەکە لەلایەن کەسێکەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەماڵێکدا داڵدە دراوە و دواتر براوە بۆ شوێنێکی نادیار".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "لێکۆڵەرانی دۆسییەکە گومانیان لە باوکی کچەکە کردووە، دوای ڕوبەروبونەوەکردنی بە بەڵگەکان دانی بەتاوانەکەیدا ناوە،  لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادوەر بۆ تاوانبارەکە کراوەتەوە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی".