گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2021.07.20 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات، سبەى (چوارشەممە) کۆتا ڕۆژى کاریگەرى ئەو شەپۆلە گەرما توندە بێت کە ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (20ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "سبەی (چوارشەمە ٢١-٧-٢٠٢١) کۆتا رۆژی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما توندە ئەبێت لەناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە".

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، پلەى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤٥ بۆ ٤٨ پلەی سلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٩ بۆ ٥٠ پلە ئەبێت.

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە گرەبا چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ ھەندێک کات بۆ  زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ و ناروون ئەبێت .

 

رونیشیکردۆتەوە، دوو سبەی پێنجشەمە ٢٢-٧-٢٠٢١ کۆتای بە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمە دێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە و خێرای ئاراستە بای باشوری رۆژئاوا چالاکتر ئەبێت.