گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران ئەزموونی حەشدی شەعبی دەگوازێتەوە بۆ ئەفغانستان

2021.07.20 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ئەزموونی حەشدی شەعبی دەگوازێتەوە بۆ ئەفغانستان

ناس کورد-

رۆژنامەی "جمهوری ئیسلامی" بڵاویكردەوە: ئەفغانستان سەرەتاكانی دروستكردنی حەشدی شیعی دەستیپێكردووە لەسەر شێوازی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تالیبان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامە ئێرانییەكە (20 تەمموزی 2021) كە "ناس كوردڤ" بینیویەتی، دروستكردنی حەشدی شیعی دەشێت رێساكانی یارییەكەی ئەفغان بگۆرێت و سنور بۆ پەلكێشانی تالیبان دابنێت لە ناوچە جیاجیاكانی ئەفغانستان.

 

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە "ئەركی هەموو موسوڵمانێكە پاڵپشتی لە حەشدی شیعی بكەن لە ئەفغانستان"، ئەمەش پێچەوانەی هەڵوێستی ئاشكرای ئێرانە كە پەیوەندی هەیە لەگەڵ تالیبان و پێشوازی لە سەركردەكانیان دەكات.

 

ئەفغانستان لە 14 پێكهاتەی جیاجیا پێكدێت كە بەشێكیان شیعە و فارسن (هەزارە)، لەپاش كشانەوەی سوپای ئەمەریكاش كەوتوونەتە بەر مەترسی دووبارە گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات كە بزووتنەوەیەكی سوننەی توندڕەوی پەشتۆنییە كە دەوروبەری 47% پێكهاتەی ئەفغانستان پێكدەهێنن.