گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2021.07.20 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەى هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر (20ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا هەواڵى ئەو پەیجانەى بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە ئەو کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە.

 

ئەو ئەندازیارە ئاماژەى بەوە کرد کە هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و ئەو لە ژیاندایە و پێشتریش هەواڵى لەو جۆرەیان بڵاوکردۆتەوە.

 

نیگەرانى خۆشى دەربڕى لەوەى کە کەسانێک ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە.

 

رونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە "ئه‌ندازیار محه‌مه‌د سۆفتوێر له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوە".