ناس کورد-
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شارۆچکەى سەدری شاری بەغدا بەرزبووەوە بۆ 35 کوژراو و 63 بریندار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ئامارە نافەرمییەکان (20ى تەموزى 2021)، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی شاری بەغدا کە بازاڕێکی میللی لە شارۆچکەی سەدری کردە ئامانج بەرزبووەتەوە بۆ 35 کوژراو و 63 بریندار.
ئێوارەی دوێنێی (دووشەممە، 19ی تەموزی 2021) تەقینەوەیەک بازاڕی میللی وەحیلاتی لە شارۆچکەى سهدری شاری بەغدای کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتەوە و هاوکات دوای کردەوە تیرۆرستییەکە، یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانیی عێراق رایگەیاند،" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەرکردووە کە ئەرکی پاراستنی ئەو بازاڕە میللیەی لەئەستۆدا بوو" .