کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جێگری سکرتێری یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنى یەکێتى مامۆستایان لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە شێوەیەی قیست هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنى کۆتایی. . عەبدولواحید محەمەد، جێگری سکرتێری یەکێتى مامۆستایانى کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لەبارەی "هەوڵەکانمان بۆ پەیداکردنی ئۆنۆمۆبیل کە بەشێک لە مامۆستایان داوای دەکەن، قسەمان لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە و گفتوگۆمان لەسەر کردووە و ئەوانیش پێیان باش بوو، دوای چەند دانیشتنێک ڕایانگەیاند ئەوان پرۆژەیەکی تایبەتیان بۆ مامۆستایان هەیە، ئێمەش وتمان دەبێت وردەکاریمان بدەنێ لەسەر جۆری سەیارەکان، نرخەکانیان، شێوازی دانی قستەکان ، وتیان ئێمە دراسەتی دەکەین و ئێمەش هەندێک داواکاریمان هەیە." . دەشڵێت، "، لە ساڵی 2013دا گرێبەستێکمان هەبوو لەگەڵ کۆمپانیایەک، ژمارەیەک مامۆستاش ئەو کات سودمەندبوون ، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستا و بەمدواییە کە موچە نەختێک باشبوو، ژمارەیەک مامۆستا لە ڕێگەی لقەکانەوە داوای ئەوەیان کرد یان گرێبەستەکە نوێ بکرێتەوە یان هی تازە بکرێت." . عەبدولواحید محەمەد دەشڵێت، "بەڕێزان ئێمە هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆداین نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن، بێگومان ئەگەر ڕێکبکەوین بە ڕەسمی لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەت و لایەنی بەرامبەر ئاشکرا دەکرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەداخەوە لە سایت و پەیجەکان بە جۆرەها شێوە نوسراوە کە زانیاریەکان خراب گەیەنراون، لەوبارەیەوە پێویستە چاوەڕێێ کۆتایی گفتوگۆکان بکەین بەرەسمی ڕابگەیێنرێت، مەرجیش نییە هەموو گفتوگۆیەک ئەنجامەکەی ئیجابی بێت، چونگە ئێمە ئەگەر شتێک لە قازانجی مامۆستایان یان پێیان قبوڵ نەبێت نایکەین."