گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەیەکەم ڕۆژى جەژندا نرخى نەوت دابەزى

2021.07.20 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
لەیەکەم ڕۆژى جەژندا نرخى نەوت دابەزى

ناس کورد-

نرخى نەوت لە کردنەوەى بازاڕدا لە یەکەم ڕۆژى جەژنى قورباندا دابەزینى بەخۆیەوە بینى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (سێشەممە، 20ى تەموزى 2021) نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 68,82 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش بە 66,52 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوى "ئۆپێک+" ڕێککەوتنێکى نوێیان کرد بۆ زیادکردنى بڕى بەرهەمهێنانى نەوت و بەپێى ڕێککەوتنەکە، لە مانگى داهاتووەوە تا کۆتایى ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانى نەوت زیاد دەکرێت و ڕێککەوتنەکەش تا کۆتایى ساڵى 2022 بەردەوام دەبێت، هەموو مانگێک 400 هەزار بەرمیل لە هەناردەى ڕۆژانە زیاد دەکرێت و ئەو زیادەیەش بەسەر وڵاتەکاندا دابەش دەکرێت.