گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە مامۆستاییەوە بۆ کرێکاریی

چیرۆکى ڕێبوار؛ ئەو مامۆستایەى لەکاتى کارکردندا گیانى لەدەستدا

2021.07.19 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ڕێبوار؛ ئەو مامۆستایەى لەکاتى کارکردندا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

قەیرانى موچە رێبوار سوارەى تەمەن 34 ساڵانى ناچارکرد دوور لە پیشەى مامۆستاییەکەى دەستبداتە کارێکى تر بەمەبەستى دابینکردنى بژێوى خێزانەکەى، بێئاگا لەوەى ئەو کارە ژیانى لێدەسێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار کە مامۆستاى هونەر بوو ڕۆژی چوارشەممە (14ى تەموزى 2021) وەک هەر ڕۆژێکى دیکەى ئاسایی چووە سەر کارەکەى لە بینایەکى تەواونەکراوى چەند نهۆمى، بەڵام لەکاتى کارکردندا کارەبا لێیدا و لەنهۆمى دووەمى ئەو بینایەوە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

 

سەربەستى براى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، رێبوار دڵنیانەبوو سەرى مانگ موچە وەردەگرێت یان نا، هەروەها نەشى دەزانى موچەى تەواو وەردەگرێت یا بە لێبڕینەوە، بۆیە کارى دیکەى کردووە.



رێبوار لە خانویەکى 100 مەتریدا لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵیدا ژیانى بەسەر دەبرد. هاوسەرەکەى دەرچووى زانکۆیە وانەبێژە.

 

کارى سەرەکى رێبوار مامۆستایی بوو لە قوتابخانەى خاکى بنەڕەتى لە شارۆچکەى پیرەمەگرون و بەوتەى کەسە نزیکەکانى کەسێکى هێمن بووەو هاوکارى خەڵک و خوێندنگەکەى بووە.

 

لەدواى سەرهەڵدانى قەیرانى دارایی و دروستبوونى کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران، رێبوار وەک هەزاران هاوپیشەى دیکەى دەستى بەکارى دووەم کرد بۆ ئەوەى بژێوى ژیانى خێزانەکەى دابین بکات.

 

سەربەست وتى، "ڕێبوارى برام کە 10 ساڵ بوو مامۆستا بوو لەساڵى 2016ەوە کاردەکات، دواى ئەوەى قەیرانەکان سەریانهەڵدا و قوڵبوویەوە".

 

ئەو رۆژەى گیانى لەدەستدا، رێبوار ژن برایەکى لەگەڵدا بووە و دەڵێت رێبوار زۆر دڵسۆز بووە بۆ کارەکەى.

me_ga.php?id=4291

ئارام برای هاوسەرەکەى رێبوار بۆ "ناس کورد" وتى "واجیهەى بینایەکمان بۆیاغ دەکرد، لەو کاتەدا رێبوار کلکى ڕۆڵەکەى درێژکرد کە چوار مەتر درێژە و بەر سیمى کارەباى عەمود کەوتوو فڕێى دایە خوارەوە".

 

"رێبوار زۆر دڵسۆز بوو بۆ کارەکەى، هەموو جارێک پێى دەوتین با ڕۆژێک زیاتر ئیش بکەین و کارەکەمان بێ کەموکوڕى بێت، جارى وا هەبووە بۆ چاککردنەوەى کەم و کوڕیەک ئێمەى لەپیرەمەگرونەوە دەبرد بۆ سلێمانى"، ئارام وایوت.

 

وتیشى، "ئەو ڕۆژە پێش ڕوداوەکە بە چارەکە سەعاتێک قسەى خۆشمان کرد مامۆستا ئەو رۆژە ڕووى زۆر خۆش بوو".

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

رێبوار بەهۆى بەهێزى تەزوى کارەباکە و فڕێدانى لەو شوێنە بەرزەوە دەستبەجێ گیانى لەدەستدا و ماڵئاوایی یەکجارى کرد.

 

سەرچاوەیەک لەپزیشکى دادوەرى سلێمانى (چوارشەممە 14ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "ئەو مامۆستایە دانیشتووى پیرەمەگرون بووە، بەهۆى ئەوەى لەکاتى کارکردندا لەسەر بینایەک کارەبا لێیداوە کەوتوەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە".

May be an image of 1 person