گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ئەمریکا وەڵامی گەنجە توڕە عێراقییەکەى دایەوە

2021.07.19 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا وەڵامی گەنجە توڕە عێراقییەکەى دایەوە

ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی عەلی عادل، یوتیوبەرێکی گەنجی عێراقی دایەوە کەپێش چەند ڕۆژێک لەمەوەبەر لە گرتە ڤیدیۆیکەدا داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا کردبوو بانگهێشتی ئەمەریکا بکات ئەگەرنا لەسەربانی ماڵەی خۆیانەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکەى، جۆهود، بەرپرسی بەشی خۆڕهەڵاتیی ناوەڕاست لە وەزارەتەکە (19ی تەموزی 2021) لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا وەڵامی عەلی عادلی دایەوە و داوای لیکرد ئەو کارە نەکات و پەنا نەباتە بەرخۆکوشتن، "چونکە عێراق پێویستی بە گەنجەکانی هەیە".


هود لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە هاوکاریتان دەکەین لەشەڕی دژبە داعش، ژیان زۆر بەنرخە و هەوڵ دەدەین دۆخی عێراق باشتر بکەین و بنیادی بنێنەوە".


بەرپرسە ئەمریکەییەکە ئەوەشی وتووە، "ناتوانیین بەهۆی دۆخی ئێستای کۆرۆناوە بانگهێشتی ئەمریکات بکەین، داواکارم بە پەرۆشەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکەت بکەیت، هەرکات هاتم بۆ عێراق سەردانت دەکەم".


ئەو گەنجە یوتیوبەرە بەناوی عەلی عادل، گرتە ڤیدیۆیەکی پێکەنیناوی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای لەجۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کرد بەهۆی دۆخی خراپی کارەبا ونەبوونی خزمەتگوزارییەکان و بچرانی بەردەوامی هێڵی ئینتەرنێت، بانگهێشتی ئەمەریکا بکات بە پێچوانەوە لەسەربانی ماڵی خۆیانەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و سوێندنیش دەخوات کە بە ڕاستی ئەو کارە دەکات.