گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنەکانیان هەڕەشە دەکەن

ڤیدیۆ؛ بڕیارەکەى پۆلیس بازاڕى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانى شکاند

2021.07.19 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ بڕیارەکەى پۆلیس بازاڕى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانى شکاند

ناس کورد-

بڕیارەکەى پۆلیسى سلێمانى بۆ دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بازاڕى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى شکاند کە ژمارەیان بەنزیکەى 20 هەزار دەخەمڵێنرێت و بە "نایاسایی" هاوردە کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشێک لە خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەمڕۆ دووشەممە (19ی تەموزی 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو بڕیارەکەیان ڕەتکردەوە و داوایان کرد پێداچوونەوەى پێدا بکرێت.

 

بەپێی بڕیارەکە کە دوێنێ ڕاگەیەنرا، پێنج ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بەخاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکانیان لەناو ببەن، یان چارەسەرى دیکەى بۆ بدۆزنەوە، لەدواى ئەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

 

دیارترین جۆرى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەجۆرى کراونە کە بە مەلیکە ناودەبرێت و بەگشتى مۆدێلەکانیان لەخوار مۆدێلى رێگەپێدراوەویە بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بەشێوەى یاسایی.

 

خاوەنى یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە کە بە نوێنەرى شۆفێرەکانى دیکە قسەیکرد وتى لەدوێنێ وە کە بڕیارەکە دەرچووە، پێنج بۆ 10 وەرەقە لە بەهاى ئەو ئۆتۆمبێلانە دابەزیوە و خاوەنەکانیان ترسیان هەیە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا بگیرێت.

 

وتیشى، "داوادەکەین یان رەقەم یان ئارممان پێبدەن، بۆ ئەوەى بتوانین بەکاریان بهێنین، ئەگەر حکومەت بەبڕیارەکەدا نەچێتەوە هەڵوێستى توندمان دەبێت".

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەى 20 هەزار ئۆتۆمبێل دەبن کە بەزۆرى لەسنورى پارێزگاى سلێمانین و لەچەند مانگى رابردوودا بەشێوەى قاچاخ هاوردە کراون.

 

پێشتر چەند بڕیارێک لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەکرا بۆ دەستبەسەرداگرتنیان بەڵام جێبەجێنەکران، دواتیش هاتوچۆ بەفەرمى سەرژمێرى ئۆتۆمبێلەکانى کرد، بەبێ ئەوەى ژمارەیان پێبدات.