گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای هەڵبژاردن

پارتی لەبارەى چۆنیەتی ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ سەدرییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.19 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەى چۆنیەتی ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ سەدرییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی سیاسی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر بۆ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراقە نەک کاتی هەڵبژاردن و دەڵێت، "تا ئێستا هیچ کاندیدێکی سەدری نەکشاوەتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی بەغدای پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر دەڵێت، "لەگەڵ ڕەوتی سەدر لەڕووی مەبدەئەوە قسە لەسەر داهاتووی عێراق کراوە لەدوای هەڵبژاردن، ئێمە دەمانەوێ داهاتوو ڕوونبێت، دەستکەوتەکانی هەرێم بپارێزرێت، چیتر دەستی دەستی بەخەڵکی کوردستان نەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایە ڕێککەوتن کراوە."

 

جەختیشیکردەوە، "ڕێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و ڕەوتی سەدر پەیوەست نییە بە سیستەم و جۆری هەڵبژاردنەوە، بەڵکو ڕێککەوتنی سیاسیمان هەیە بۆ دوای هەڵبژاردن، نەک کاتی هەڵبژاردن."

 

سەبارەت بە کشانەوەی ڕەوتی سەدر و بەشدارینەکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بەرپرسەکەی پارتی وتی، "قسەکردن لەسەر بابەتی کشانەوەی سەماحەتی موقتەدا سەدر تا ئێستا خیتابێکی سیاسیە، هیچ کاندیدێکی نەکشاوەتەوە و دەرگای کشانەوەش داخراوە، دۆخەکە پەیوەست نیە بەکشانەوەی سەدر، بەقەد ئەوەی پەیوەستە بە گرژی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە عێراقدا."

 

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەگۆڕاوە، بەڵام گەر ئەنجام بدرێت، گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق بەرەو ڕاستکردنەوەی سیستەمی حوکمڕانی ڕوو نادات.

 

بەرپرسی لقی بەغدای پارتی ئاماژەی بە خواستی حیزبەکەی بۆ ڕووکردنە بەغدا بە شێوەیەکی بەهێز کرد، وتی، "دەمانەوێ لەڕێگەی چوونە بەغدا، قەوارەی هەرێم ڕابگرین، هەنگاوی باشیش بۆ ئەمە نراوە، گەر هەڵبژاردن بکرێت، پێموایە دەتوانین وەکو ئەوەی پارتی نەخشەی بۆ کێشاوە ئەنجامی بدەین."

 

سەبارەت بە خواستی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، شوان محەمەد دەڵێت، "پارتی بەفەرمی باسی سەرۆک کۆماری نەکردووە، بەڵام دوای هەڵبژاردن، سەرکردایەتی سیاسی تێڕوانینی خۆی لەسەر کۆی بابەتەکانی بەغدا دەخاتەڕوو."