گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەی نوێ

نیشانەیەکی تری نەخۆشی شەکرە ئاشکرا کرا

2021.07.19 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانەیەکی تری نەخۆشی شەکرە ئاشکرا کرا

ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی ئاشکرا کرد و بڵاویکردەوە، ڕەقبوونی پەنجە بچووکەکانی دەست و ئازاری جومگەکانی کە ناسراوە بە دیاردەی (دەستی سەخت) ئاماژەیەکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی ئێکسپرێس" (19ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، "بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن وادەکات کەسی توشبوو دوچاری دیاردەی ڕەقبوونی پەنجە بچووکەکانی دەستی ببێت کە دواتر ئەگەر چارەسەرنەکرێت ئەوا هەموو دەستی توشی ئەو حاڵەتە دەبێتەوە کەپێی دەڵێن (دەستی سەخت)."

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دەستی سەخت بریتییە لە تێکچوونی ئەرکی پێست، کە ئەوەش وادەکات ڕێگریی بکات لەجوڵەی جومگەی پەنجەکانی هەردوو دەستەکان".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەختبوونەکە سەرەتا لە پەنجە بچووکەکانەوە دەست پێی دەکات و دواتر تەشنە دەکات بۆ هەردوو دەستەکان بەتەواوەتی".

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی کە توشی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرە نەبووین، هەوڵ بدە هەردوو پانتایی دەستت بخەیتە سەر یەک، ئەگەر پەنجەکانت نەیانتوانی بەتەواوەتی بەریەک بەکەون، ئەوا باشتر وایە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت".