گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی جەژنەوە داوایەک لە خەڵکی دەکات

2021.07.19 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی جەژنەوە داوایەک لە خەڵکی دەکات

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەکات و داوا دەکات خەڵکی "له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن".  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی خەڵکی کوردستانی کردووە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه‌، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده‌ و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم."

 

دەشڵێت، "هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆيدا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به‌ ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له‌ دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌."

 

نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به‌ تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه‌ په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه‌ بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه‌ یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر‌ بۆ كوردستان هاریکار بین‌."

 

داواش "له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له‌ هه‌مووتان پيرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت."