گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرفتی غاز لە سلێمانی و گەرمیان ’’چارەسەرکرا’’

2021.07.19 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
گرفتی غاز لە سلێمانی و گەرمیان ’’چارەسەرکرا’’

ناس کورد-

 

چوار ئەندامى کورد لە پەرلەمانى عێراق چارەسەربوونى کیشەى گرانبونی و کەمبونەوەی غازیان لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی سلێمانی راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پەرلەمانتارانە کە پێکهاتوون لە غالب محمد عەلی، ئەحمەد حەمە رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، رێبوار کەریم مەحمود، لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە "پاش بەدواداچونمان بۆ کێشەی گرانبونی و کەمبونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی سلێمانی كە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عیراق برابوو".

 

دەشڵێن "توانیمان بگەینە ئەنجامێک و کێشەی ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی غاز چارەسەر بکەین، خۆشمان وەک ژمارەیەک پەرلەمانتار ببینە کەفیل تا بەر لە جەژن دابەشکردنی غازی شلی ماڵان نەوەستێ و گرفتی کەمی غاز دروست نەبێت بە نرخی حكومەت، پاش جەژنیش لەرێگەی حکومەتی خۆجێیی کێشەی کارگەکانی غاز و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکەین".

 

ئەو پەرلەمانتارانە جەختیان کردووەتەوە، لە ئێستاش هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەنزین بە هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵی.