گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهێزى دۆلار زێڕ دەگەیەنێتە نزمترین ئاست

2021.07.19 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەهێزى دۆلار زێڕ دەگەیەنێتە نزمترین ئاست

ناس كورد-

 

نرخى زێڕ ئەمڕۆ بۆ نزمترین ئاست لەماوەى نزیکەى هەفتەیەکدا دابەزى، دواى ئەوەى وەبەرهێنەران روویان لە کڕینى دۆلار کرد، لەگەڵ بوونى ترس لە بڵاوبوونەوەى زنجیرەى گۆڕاوى کۆرۆنا "دەلتا" و کاریگەرى لەسەر ئابورى جیهان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لە مامەڵە خێراکاندا بۆ 1804.60 بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە، دواى ئەوەى بۆ ماوەیەک بە 1801.46 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە کە نزمترین ئاستیەتى لە 13 ى تەموزەوە.

 

هارشال باروت گەورە راوێژکارى توێژینەوە لە باشورى ئاسیا دەڵێت، بەهێزى دۆلار سنورى بۆ هەڵکشانى زێڕ داناوە. هەروەها ترس هەیە لەنەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا و کاریگەرى لەسەر گەشەى ئابورى جیهانى.

 

دابەزینى زێڕ دواى بەرزبوونەوەى دۆلار هات بەرانبەر دراوە سەرەکییەکانى دیکە و تۆمارکردنى بەرزترین ئاست لەماوەى زیاتر لە سێ مانگدا.