کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری له گرفته‌كانی ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كۆڵێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه هاتووچۆ له تونێله‌كه راده‌گیرێت". . رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەمڕۆ (شه‌ممه) ئاگادار کراینەوە کەسبەینێ لیژنەیەکی هونەری لەپارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی شاری دەربه‌ندیخان دەکەن. . به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، لیژنه هونه‌رییه‌كه به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كانی ناو تونێله‌كه ده‌خه‌نه ڕوو. . ئاگاداری شۆفێرانیشی كرد كه به‌و هۆیه سبەینێ (یه‌كشه‌ممه 23/6/2019) لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تونێلی دەربه‌ندیخان دادەخرێت بۆ کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ و هاتووچۆ دەکەوێتە سەرشاخی بەرانان و بارهەڵگر کەباری پێبێت ڕادەگیرێت تاوەکو تونێل دەکرێتەوە. .